یارییەکی بەناوبانگ کرایە فیلمی سینەمایی

تارۆن ئێدگرتن لە رۆڵی سەرەکی فیلمی Tetris
تارۆن ئێدگرتن لە رۆڵی سەرەکی فیلمی Tetris

K24 - هەولێر 

یاری بەناوبانگی تێترەس کرایە فیلمێکی سینەمایی هەر بەناوی Tetris كه‌ باس له‌ سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت دەکات.

ستودیۆی Apple Tv یەکەم ترەیلەر و دیمەنی فیلمی Tetrisـی بڵاوکردەوە، فیلمێک له‌باره‌ی بەناوبانگترین یاری کۆمپانیای نینتێندۆیه‌ لە سەدەی رابردوو.

چیڕۆکی بازرگانێکی ئەمەریکی بەناوی هانک رۆجەرس دەگێرێتەوە، لە ساڵی 1988 یارییەکی کۆمپیوتەری دەدۆزێتەوە بەناوی تێترەس، دەیەوێت مافی بڵاوکردنەوەی ئەو یارییە وەرگرێت، هەوڵ دەدات لە ئەمەریکا بڵاویبکاتەوە، بەڵام دروستکەری ئەو یارییە لەناو یەکێتی سۆڤییەتە و بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات لەوانەیە کارێکی ئاسان نەبێت.

فیلمەکە لەلایەن Jon S. Baird کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، تارۆن ئێدگرتن رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت بە هاوبەشی نیکیتا ئافەرمۆڤ و تۆبی جۆنس، وابڕیارە فیلمی Tetris لە بەرواری 31ـی مانگی ئاداری 2023 لە تۆڕی Apple Tv بڵاوبکرێتەوە.