کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش لە ساڵی 2022 لهسهدا 24 كهمیكردووه

K24 - هەولێر:
بە پێی راپۆرتێکی سەنتەری میت ئامیری ئیسرائیل بۆ زانیارییە هەواڵگرییەکان، کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش لەساڵی 2022 بە بەراورد بەساڵی 2021 بەڕێژەی%24 کەمیکردووە.
هەروەها رێژەی قوربانییەکانی کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش لەساڵی 2022 بەڕێژەی %16 کەمیکردووە.
هەر بەپێی راپۆرتی سەنتەری میت ئامیر، ئامانجەکانی داعش لەساڵی 2022، یەکە سەربازی، حوسەینیە، مزگەوتەکان و هەڵکوتانە سەر زیندانەکان بووە.
2022 ساڵێکی کارەستابار بوو بۆ داعش و سەرکردەکانی لەسەرانسەری جیهاندا، بەو پێیەی ژمارەیەک سەرکردە و بەشێکی زۆری توانا سەربازییەکەی لەدەستدا.
سەنتەر میر ئامیتی ئیسرائیلی بۆ زانیارییە هەواڵگرییەکان، راپۆرتێکی لەسەر پاشەکشەی چالاکییەکانی داعش لەساڵی 2022 دا بڵاوکردووهتهوه و تێیدا پاشەکشەی گەورە لە کردەوەکانی داعش دەبنیرێت.
بەپێی راپۆرتی سەنتەری میر ئامیت، داعش لەساڵی 2022 دا 2058 کردەی تیرۆرستی ئەنجامداوە، قوربانییەکانیش 6881 کوژرا و برینداربووە.
بەبەراورد بە ساڵی 2021 چالاکییە تیرۆرسیتییەکانی %24 و رێژەی قوربانیانیش %16 کەمیکردووە.
چالاکییەکانی داعش لەساڵی 2022 بەم شێوەیە بەسەر وڵاتاندا دابەشبوون، نێجیریا 517 کردەی تیرۆرستی و 1412 قوربانی، عێراق 484 کردەی تیرۆریستی و 833 قوربانی، سووریا 297 کردەی تیرۆرستی و 887 قوربانی، ئەفغانستان 181 کردەی تیرۆریستی و 458 قوربانی.
ئەو شوێن و ناوچانی داعش لەهێرش و کردە تیرۆریستییەکانیان بە ئامانجیان گرتوون بریتین لە: یەکە سەربازییەکان، فەرمانگە حکومییەکان، حوسەینییەی شیعەکان لە عێراق و ئەفغانستان هەروەها هێرش بۆسەر زیندانەکان.
شێوازی هێرشەکانی داعش لەساڵی 2022 زۆرینەیان لەرێگەی بەکارهێنانی بۆمب و چەکی سوک و مامناوەندەوە بووە.
ئەو هێزانەش زۆرتترین گورزیان لە داعش لەساڵی 2022 وەشاندوو بریتین لە: فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمهریکا، هێزەکانی سوریای دیموکرات، پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
کردەکانی داعش لە ساڵی 2022
2058
کوژران و برینداربوون
6881
کەمبوونی کردەوەکان
24%
کەمبوونی قوربانییەکان
16%
عێراق
484 کردەی تیرۆریستی و 833 قوربانی
سووریا
297 کردەی تیرۆرستی و 887 قوربانی
نێجیریا
517 کردەی تیرۆرستی و 1412 قوربانی
ئەفغانستان
181 کردەی تیرۆریستی و 458 قوربانی
ئامانجەکانی داعش:
یەکەی سەربازیی
فەرمانگەی حکومی
حوسەینییەی شیعەکان
هێرش بۆسەر زیندانەکان
شێوازی کردەوەکان:
بۆمب
چەکی مامناوەند
چەکی سوک
ئەو هێزانەی رووبەڕووی داعش بوونەتەوە
هێزەکانی ئەمهریکا
هێزەکانی سووریای دیموکرات
پێشمەرگە
سوپای عێراق