بۆ یەکەمجار شێوەی دزە پێکرای iPhone 15 Pro ببینە
K24 - هەولێر:
بۆ یەکەمجار شێوەی دزە پێکرای iPhone 15 Pro بڵاوكرایهوه، كه هەمان دیزاین، کامێرای گەورەتر، دوگمە و لێواری شاشەی تەکنتر له ئایفۆنی 2023ـدا دهبینرێت.
وێبسایەتی MacRumors چەند زانیارییەکی نوێی لەسەر ئایفۆن 15 و 15 پڕۆی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و یەکەم وێنەی دزەپێکراوی دیزاینی ئەو ئایفۆنەی ئاشکرا کرد.
وەکو لە وێنەکە دیارە، پێدەچێت ئایفۆن 15 پڕۆ خاوەنی کامێرای گەورەتر بێت، لێنزەکەی پانتر و قوڵتر بێت بۆ گرتنی وێنە لە شوێنی تاریک.
بەهۆی بڕیاری یەکێتی ئەوروپا ئەمساڵ ئەپڵ ناچارە پۆرتی بارگاوییەکەی بۆ USB-C بگۆڕێت، کۆتایی بە پۆرتی Lightning بهێنێت کە لە ئایفۆن 5ـەوە بەکاریدەهێنێت.
پێشبینی دەکرێت ئەمانە تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 15 بن بەڵام هەمووی دەنگۆیە و فەرمی نییە:
- شاشەی 6.1 و 6.7 ئینچ
- پرۆسێسەری A17
- تایبەتمەندی Periscope zoom lens زوومکردن هاوشێوەی گالاکسی ئۆڵترایەکان
- USB-C
پێشبینی دەکرێت لە مانگی 9 بۆ 10ـی ئەمساڵ ئایفۆنە نوێیەکان لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرا بکرێن و بڵاوبکرێنەوە.