مالیكی: عێراق پێویستی به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه

K24 - هه‌ولێر:
مالیكی جه‌خت له به‌رده‌وامبوونی حكومه‌تی سوودانی ده‌كاته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق پێویستی به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه.
نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان كرده‌وه و گوتی: پێویست به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ناكات.
مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر دووباره گه‌ڕاینه‌وه بۆ چه‌قبه‌ستووییه‌كی نوێی سیاسی و له ئیداره‌دانی وڵات تووشی شكست بووین، ئه‌وكات ده‌توانین په‌نا بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ببه‌ین، به‌ڵام له‌كاتێكدا كاروباره‌كان به سه‌لامه‌تی و سه‌قامگیری به‌ڕێوه‌ده‌چن و حكومه‌ت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كارنامه‌كه‌ی به‌رده‌وامه، بۆچی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبده‌ین.
مالیكی گوتی: "هه‌ر كاتێك پێویستی كرد و نه‌مانتوانی سوود له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی رابردوو وه‌ربگرین، ئه‌وكات رێگری له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێكی له‌وجۆره به‌دی ناكرێت و ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، حكومه‌تی ئێستا ده‌توانێت به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا خزمه‌ت بكات و تا كۆتایی خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان به‌رده‌وام بێت".
لە (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محەممەد شیاع سوودانی لەلایەن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپێردرا، دواتر لە رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
رۆژی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له رێوره‌سمێكدا ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق ئه‌نجامدرا.