ره‌وتی سه‌در: هیچ په‌یوه‌ندی و دانوستانێكمان له‌گه‌ڵ مالیكی نییه‌

ره‌وتی سه‌در
ره‌وتی سه‌در

K24 - هه‌ولێر:

ره‌وتی سه‌در لێدوانێكی نوری مالیكی ره‌تده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ په‌یوه‌ندی و دانوستانێك له‌ نێوان ره‌وته‌كه‌ و مالیكی له‌ئارادا نییه‌.

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، ئه‌حمه‌د ره‌بیعی ئه‌ندامی ره‌وتی سه‌در، گوته‌كانی نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسای ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاندبوو، به‌م نزیكانه‌ ناكۆكییه‌كانییان له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در كۆتایی دێت.

ره‌بیعی دووپاتیكرده‌وه‌، هیچ ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ك یانیش دانوستان بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت چاوپێكه‌وتنێكیش بۆ هیچ مه‌به‌ستێك له‌نێوان ره‌وته‌كه‌یان و نوری مالیكیدا نه‌بووه‌.

ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌مڕۆ نوری مالیكی له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان، به‌و هیوایه‌ی كۆتایی به‌ ناكۆكییه‌كانی نێوانیان بهێنن و دووپاتیكرده‌وه‌، به‌م نزیكانه‌ ته‌واوی ناكۆكیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در سفر ده‌كرێنه‌وه‌.