مسته‌فا كازمی له ئێرانه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ر له‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ عێراق ده‌ستپێبكات كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، له تاران كۆبووه‌وه.
میدیاكانی ئێران ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 21ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023) بڵاویانكرده‌وه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، سه‌ردانی تارانی كردووه، له‌گه‌ڵ حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، تاووتوێی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و واشنتنیان كرد.
پار ساڵ له مانگی حوزه‌یران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی تاران و ریاز و لێكنزیككردنه‌وه‌یان، كۆبووه‌وه.
عه‌بدوڵڵاهیان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كازمی، دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌یه، رۆڵی عێراقیشی له نزیككردنه‌وه‌ی وڵاتان له ناوچه‌كه، به‌رزنرخاند.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێران خێر و خۆشی بۆ ناوچه‌كه ده‌وێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ره‌نگه كازمی خه‌ریكی نێوه‌ندگیری بێت له نێوان واشنتن و تاران، په‌یوه‌ست به دۆسییه‌ی ناووكی.