نزیکەی 180 هەزار کەسی زیانلێکەوتووی بومەلەرزە لە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی سوودمەندبوون

هاوکەرییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی
هاوکەرییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی

K24 - هەولێر:

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ 15 رۆژی رابردوودا له‌ باكووری كوردستان و توركیا، رۆژئاوای كوردستان و سووریا هاوكاری جۆراوجۆریان پێشكه‌ش به‌ 179 هەزار و 905 كه‌س كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا هاتووه‌. تیمه‌كانیان له‌ 15 رۆژی رابردوودا هه‌ستاون به‌ دابه‌شكردنی زیاتر له‌ 84 هه‌زار ژه‌مه‌ خۆراكی گه‌رم، 43 هه‌زار به‌تانی و دۆشه‌ك و بالیف، 45 هه‌زار سێتی ئاوی خواردنه‌وه‌، 19 هه‌زار پارسێلی خۆراك، 20 هه‌زار ژه‌مه‌خۆراكی خێرا، 4 هه‌زار پشكنین و چاره‌سه‌ری پزیشكی، 9 هه‌زار سۆپا، 6 جلوبه‌رگ، 3215 خێوه‌ت، 8 هه‌زار قوتوی شیر و پێداویستی منداڵانیان پێشكه‌شكردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كۆی ئه‌و هاوكارییانه‌ی له‌ناوچه‌ بومه‌له‌رزه‌ لێدراوه‌كان دابه‌شكراون، له‌ دیلۆك 35 هەزار و 440 كه‌س، سه‌مسوور 23 و 445 كه‌س، ئورفا نۆ هەزار و 70 كه‌س، ئه‌ده‌نه‌ نۆ هه‌زار كه‌س، دیاربه‌كر 29 هەزار كه‌س، مه‌ڕه‌ش 44 هەزار و 604 كه‌س، مه‌له‌تیا شەش هەزار و 580 كه‌س، عه‌فرین 22 هەزار و 656 كه‌س له‌ هاوكارییه‌ جۆراوجۆره‌كانیان سوودمه‌ندبوون.

رۆژی 6ـی شوباتی 2022، دوای چەند کاتژمێرێک لە روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە (تورکیا و باکووری کوردستان و سووریا و رۆژئاوای کوردستان)، لەژێر رێنمایی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی، تیمەکانی رزگارکردنی دامەزراوەکە و کاروانەکانی فریاگوزاری بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووان بەرەو ناوچە زیانپێکەوتووەکان بەڕێکەوتن.