بۆ رزگاربوون له‌ژێر داروپه‌ردووی بومه‌له‌رزه قۆڵی بڕایەوە
K24 - هەولێر
رۆژنامه‌نوسێكی توركیا سەرەڕای بڕینی قۆڵی و لەدەستدانی دایکی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ی شوبات، ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت به‌زووترین كات بگه‌رێمه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆم.
رۆژنامه‌نووس ئاكین بودور، به‌شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند: دوای ئەوەی بە هەوڵی کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی تورکیا لەژێر داروپەردووەکان بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ی شوباتدا رزگارکرام، منیان برده نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئیستانبوڵ، له‌وێش دوای بڕینی قۆڵی چەپی نەشتەرگەریم بۆ کراوە، هەروەها نەشتەرگەرییەکی دیکەی بۆ شکانی قاچەکانم كراوه و ئێستاش باری تەندروستیم باشتر بووە.
بودوور ده‌شڵێت: وەک رۆژنامەنووس ئەرکی خۆمان جێبەجێ کرد، هیوادارم بە خێرایی بگەڕێمەوە سەر کارەکانم، سەدان هەواڵمان لەسەر مەترسییەکانی بوومەلەرزە لە هاتای و دیلۆك و ئیسکەندەرون بڵاوکردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: كاتێك كه‌وتمه ژێر داروپه‌ردووی بوومه‌له‌رزه‌كه، کاتژمێرێکی زۆر چاوەڕێمان کرد، تێگەیشتم کە یارمەتی نایەت، بۆیە داوام لە براکەم کرد قۆڵم ببڕێت، کە لەژێر داروپەردوودا بوو تا بتوانم رزگاربم، توانیم ئەم بڕیارە بدەم، دوای ئەوە لەژێر داروپەردووەکە دەرهێنرام و بردیانم بۆ نەخۆشخانە. کاتێک چاک بوومەوە بەردەوام دەبم لە کاری رۆژنامەوانی".
رۆژنامه‌نووسه‌كه، زیاتر لە 8 سەعات لەژێر داروپەردوودا ماوەتەوە، بەهۆی بوونی براکەی کە هاوکار بوو لە رزگارکردنی، بەڵام دایکیان لەژێر داروپەردوودا لەدەستدا.
ئاكین ته‌مه‌نی 55 ساڵه و 33 ساڵیشه كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كات، هه‌روه‌ها له ئێستادا لە رۆژنامەی "دەنگی ئیسکەندەرون" وەک پەیامنێر لە رۆژنامەی جمهوریەت لە هاتای کاردەکات، پێشتر 4 کتێبی بڵاوکردووەتەوە و خەڵاتی میدیای ناوخۆیی بەدەستهێناوە.
سکرتێری گشتی کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی تورکیا، سیباڵ گونەش، دڵخۆشی خۆی دەربڕی کە بودور لە کارەساتی بوومەلەرزەکە رزگاری بووە، هەروەها سەرکەوتنی ئەو دوو نەشتەرگەرییەشی کە بۆی کراوە، گوتی: هەست بە دڵتەنگییەکی زۆر دەکەین بۆ لەدەستدانی دایکی و ژمارەیەک لە هاوکار و هاوڕێکانی.