شێوەی مۆبایلە نوێیەکەی مۆتۆرۆلا دزەی پێکرا

K24 - هەولێر:

لەوانەیە مۆتۆرۆلا گەورەترین گۆڕانکاری بەسەر مۆبایلی رەیزەر بهێنێت لە ساڵی 2023.

وێبسایەتی Phone Arena رایگەیاند دوو وێنەی دزەپێکراوی مۆبایلی Razr 2023 لە ئۆنڵاین دزەی پێکرا، لە وێنەکان مۆبایلێکی نوشتاوەی نوێ دەبینین کە شاشەی کەڤەرەکەی زۆر گەورەترە لەچاو هەر مۆبایلێکی نوشتاوە لە مێژوودا.

شێوەی دزەپێکراوی مۆبایلی Motorola Razr 2023
شێوەی دزەپێکراوی مۆبایلی Motorola Razr 2023

سامسۆنگ هەمان مۆبایلی نوشتاوە دروستدەکات بەناوی فلیپ، مۆتۆرۆلا بەناوی رەیزەر بڵاویدەکاتەوە، تا ئێستا شاشەی کەڤەریان بەو شێوەیە گەورە نەبووە، مۆدێڵی 2023ـی ئەو مۆبایلە خاوەنی شاشەیەکی 2.7 ئینچ بوو پێدەچێت ئەمساڵ قەبارەکەی زۆر گەورەتر کرابێت.

پێشبینی دەکرێت تاوەکو هاوینی ئەمساڵ مۆتۆرۆلا بە فەرمی ئەو مۆبایلە ئاشکرا بکات و لە بازاڕی جیهان بڵاویبکاتەوە