ژماره‌یه‌ك فه‌له‌ستینی به‌ ته‌قه‌ی سوپای ئیسرائیل كوژران

ئاڵای ئیسرائیل و فه‌له‌ستین
ئاڵای ئیسرائیل و فه‌له‌ستین

K24 - هه‌ولێر:

ژماره‌یه‌ك فه‌له‌ستینی به‌ ته‌قه‌ی سوپای ئیسرائیل كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 22ـی شوبات، سوپای ئیسرائیل كرده‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ شاری نابلس له‌ باكووری كه‌رتی رۆژئاوا ده‌ستپێكرد و شه‌ڕ و پێكدادان له‌ناو كۆڵان و شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌ نێوان هێزه‌كانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كانی دانیشتووی ئه‌و شاره‌ روویدا.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستین رایگه‌یاند، له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا وێڕای كوژرانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی فه‌له‌ستینی، ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و گرژییه‌كانیش له‌ نێوان هه‌ردوو لادا لێره‌ و له‌وێ به‌رده‌وامن.