دوای دوو ساڵ له گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان، شاندی وڵاتێك سه‌ردانی كابول ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار دوای دوو ساڵ له گه‌ڕانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات، شاندێكی پاكستانی كه پێكهاتووه له وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته، سه‌ردانی كابول ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 22ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، هه‌ریه‌ك له خه‌واجه محه‌ممه‌د ئاسیف وه‌زیری به‌رگری و نه‌دیم ئه‌نجووم به‌رپرسی هه‌واڵگری پاكستان، گه‌یشتنه كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، له‌لایه‌ن عه‌بدولغه‌نی براده‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان پێشوازی لێكرا، ئامانج لێی گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له ئه‌فغانستانه‌وه هێرشی توند ده‌كه‌نه سه‌ر پاكستان.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا، رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌سه‌ر سنووری پاكستان و ئه‌فغانستان روویدا، به‌هۆیه‌وه ده‌روازه سنوورییه‌كه‌ی نێوانیان داخرا و ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری پاكستان گه‌یشته كابول.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵیبان ره‌تی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه چالاكوانی پاكستانییان له وڵاته‌كه‌یان داڵده‌دابێت.
له‌مباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی عه‌بدولغه‌نی براده‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری پاكستان په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانی نێوان كابول و ئیسلام ئاباد تاووتوێكران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری، بۆ گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی ئه‌منیی هاوبه‌ش.