پوتن: سەربازەکانی رووسیا قارەمانانە شەڕدەکەن
K24 – هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، شەڕ لە پێناو خاکی مێژوویی وڵاتەکەیان به‌رده‌وامه.
سەرۆکی رووسیا لە مۆسکۆ بەشداری کۆنسێرتی نیشتمانی کرد و له‌وێ رایگه‌یاند، سەربازەکانی رووسیا قارەمانانە و ئازایانە شەڕ دەکەن و شانازییان پێوە دەکەین.
پوتن هه‌روه‌ها گوتی: "خەڵکانێک هەن بریاریانداوە بەنرخترین و پیرۆزترین شت کە خێزان و خاکەکەمانە، بپارێزن".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: فەرماندە سەربازییەکانمان شەر لە پێناو خاکی مێژوویی وخەڵکی خۆمان ده‌كه‌ن.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.