عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و: له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا چاكسازی یه‌كه‌م هێڵی گشتی بووه كه كاری له‌سه‌ر كراوه
K24 - هەولێر:
پرسی گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له كاره ستراتیژییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌مه حكومه‌ت یاسای چاكسازی ده‌ركرد، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون رایده‌گه‌یه‌نێت، له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا، چاكسازی یه‌كه‌م هێڵی گشتی بووه كه كاری له‌سه‌ر كراوه.
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌مه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر پرسی چاكسازی، له بواره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پرسه ئه‌منییه‌كان، سه‌روه‌ری یاسا، پێشمه‌رگه، رۆتین و هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵی، كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: "یه‌كه‌م كاریش له بواری چاكسازیدا كه حكومه‌ت ئه‌نجامیدا، كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی راژه بوو".
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و ده‌شڵێت: "سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راژه له ریزی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا به‌شداره، بۆ دیاریكردنی میلاكاتی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی 2023دا".
له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و ده‌ڵێت: "60 هه‌زار پێشمه‌رگه چوونه‌ته ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پڕۆسه‌ی خانه‌نشینی و په‌ككه‌وته‌یی خراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی".