عێراق له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا گفتوگۆ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی كۆبووه‌وه و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م به‌ردانی ئاو له‌لایه‌ن توركیاوه و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵی عێراق، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (22ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رماندی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی به‌هێزكردن و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ "هاوپه‌یمانان" كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی كه‌رتی كشتوكاڵ و ژینگه‌ی عێراق بوونه‌ته‌وه به‌هۆی كه‌م به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن توركیاوه تاوتوێكران". به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه به پێویستی زانیوه له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا بكرێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر "پڕۆژه‌ی پێدانی مۆڵه‌تی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی" كردووه و جه‌ختیشی كردووه‌ته له‌سه‌ر خێراكردنی رێكاره‌كانی زوو ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه.