"لە سەرەتای ئەمساڵەوە 87 کەس لە ئێران لە سێدارەدراون"
K24 - هەولێر
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وە ئێران هه‌ڵمه‌تێکی بۆ له‌سێداره‌دانی ده‌ستگیركراوه‌كان دەستپێکردووە و تائێستا 87 کەس لەسێدارە دراون، لە کۆی ئەو ژمارەیەشدا 27 کەسیان کوردن.
رۆژی چوارشەممە 22/2/2023، دەسەڵاتدارانی ئێران، به تۆمه‌تی کوشتنی ئەفسەرێکی پۆلیس لە ساڵی 2018 لە شاری روانسه‌ر-ی سەر بە پارێزگای کرماشان، چالاكوانێكی سیاسی كوردیان به‌ناوی، ئارش ئەحمەدی لەسێدارەدا.
ئاژانسی ئێرنای ئێران پشتڕاستی کردەوە، کە ئارش ئەحمەدی ناسراو بە "سەرکه‌وت"، ئەندامی حزبی کۆمەڵە، رۆژی چوارشه‌ممه، له‌سێداره دراوه، ئه‌مه‌ش به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له‌ساڵی 2018، له شاری روانسه‌ری سه‌ر به پارێزگای كرماشان.
تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران پارچه ڤیدیۆیه‌كی ئارش ئەحمەدی بڵاوکردەوە کە "دانیپێداناوه" بەوەی لە پشت ئەو هێرشە بووە کە ئەفسەره‌كه‌ی پۆلیسی تێدا کوژراوە.
کۆمەڵە پارتێکی چەپی کوردە و هەوڵی دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری ده‌دات لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، لە دوای شۆڕش لە ساڵی 1979 شه‌وه قەدەغە کراوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، چوار لەو کەسانەی لەسێدارە دراون ئه‌وانه‌ن كه له خۆپیشاندانه‌كانی چەند مانگی رابردوودا دەستگیرکراون، 37 کەسیش به‌تۆمه‌تی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر له‌سێداره دراون.
رێکخراوەکە، راشیگەیاند: هەموو له‌سێداره‌دانێك لە کۆماری ئیسلامی ئێران، پرسێکی سیاسییە، چونکە ئامانجی سەرەکیی ئەو له سێداره‌دانه دروستکردنی تۆقاندن و ترسە لە کۆمەڵگەدا.
مەحمود ئەمیری، بەڕێوەبەری رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، گوتی: بۆ راگرتنی ئامێری لەسێدارەدانی حکومەت، نابێ سزای لەسێدارەدان بكرێت، جا بە تۆمەتی سیاسی بێت یان هەر تۆمەتێکی دیکە.
چالاكوانانی مافی مرۆڤ و ئۆپۆزسیۆنی ئێران ده‌ڵێن: دەسەڵاتداران سزای لە سێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ تۆقاندن و سەرکوتکردنی ئەو ناڕەزایەتیانەی به‌كار ده‌هێنێت کە لە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، له‌و وڵاته خۆپیساندانێكی فراوان ئه‌نجامدرا.
بەپێی دوایین راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە کاتی خۆپیشاندانه‌كانی ئەم دواییەی ئێران، لانیکەم 529 کەس بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون، کە 68 کەسیان منداڵ و مێردمنداڵ ژێر 18 ساڵ بوون.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تاوه‌كو ئێستا، ئامارێكی وردی له‌سێداره‌دانه‌كانی ئێرانان بۆ ساڵی 2022 بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌لام ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمدا، لەسێدارەدانی زیاتر لە 500 کەسی لە ئێران راگەیاند.
بەگوێرەی ئاماری ئەم ڕێکخراوە ژمارەی له‌سێداره‌دان لە ساڵی 2021 لە 333 کەس کەمتر نەبووە، بە بەراورد لەگەڵ 267 لەسێدارەدان لە ساڵی 2020دا بە ڕێژەی 25% زیادی کردووە.
بەگوێرەی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 87 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون، لە کۆی ئەو ژمارەیەش 27یان کوردن.
لای خۆیەوە جاوید رەحمان، ریپۆرته‌ری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، باس لەوە دەکات کە حکومەتی تاران لە پێشەنگی لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە لەسێدارەدان ئەنجام دەدات.