تورکیا زیاتر له 200 ملیۆن تۆن داروپه‌ردووی بومه‌له‌رزه‌كه لاده‌بات
K24 - هەولێر
تورکیا ده‌بێت نزیكه‌ی 210 ملیۆن تۆن پاشماوه و داروپه‌ردووی بوومەلەرزە لاببرێت، و هۆشداریدا له مەترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
لویزا فێنتۆن، نوێنه‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ئه‌و بوومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌ی له رۆژی 6ی شوباتدا له توركیا روویدا، ده‌بێت نزیكه‌ی 210 ملیۆن تۆن پاشماوه و داروپه‌ردوو لاببرێن، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 7 ملیۆن كه‌سیش پێویستیان به دابینكردنی شوێن هه‌یه.
فێنتۆن لە بەیاننامەكه‌دا دووپاتیکردەوە، کە حکومەتی تورکیا نزیکەی لەسەدا 70ی ئەو باڵه‌خانانه‌ی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە پشکنیوە، و لەناو ئەو باڵەخانانەشدا، 412 هەزار شوقە لە 118 هەزار باله‌خانه‌دا رووخێنراون یان بە تەواوی دەڕوخێنرێن.
فێنتۆن، مەزەندەی کردووە، بەهۆی بوومەلەرزەکانی ئەم دواییە یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس لە تورکیا ئاوارە بوون، هەروەها نزیکەی 500 هەزار ماڵ پێویستیان بە ئاوەدانکردنەوە دەبێت لەو وڵاتە، ئەمەش لەلایەن بەرپرسانی تورکیاشەوە پشتڕاستکراوەتەوە.
به‌رپرسه‌كه‌ی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان له توركیا، ئاماژەی بەوەشکرد، بومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ی شوبات، گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی سروشتی بووه له مێژووی توركیا، هه‌روه‌ها حكومه‌ت قۆناغی گه‌ڕان به‌دوای قوربانیانی ته‌واوكردووه، كه دواهه‌مین كه‌س رۆژی یه‌كشه‌ممه رزگار كرا، بۆ ماوه‌ی 300 له ژێر داروپه‌ردوودا مابوویه‌وه.
لەلایەکی دیکە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەڵێنیدا مانگی داهاتوو دەست بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی بوومه‌له‌رزه‌كه بکەن.
موراد کۆروم، وەزیری ژینگە و گەشەپێدانی تورکیا، ئاشكرای كرد، "هیچ کێشەیەک لە لابردنی داروپەردوودا نابێت، ده‌ست به ریسایکلکردن ده‌كه‌ن، لەو شوێنانه‌ی بۆیان دیاری كراوه".
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، هۆشداریدا لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆلێرا، بەو پێیەی زۆربەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکە بێ ماڵ و حاڵ بوون، لەناو چادر یان كه‌ره‌ڤانه دەژین.