سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری فه‌له‌ستین كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری فه‌له‌ستین رایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د قوره‌یع، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری فه‌له‌ستین له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (23ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، مەحموود عەباس، سەرۆک کۆماری فەلەستین له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئەحمەد قورەیع تێکۆشەری گەورەی نەتەوەیی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتر و کەسایەتی ناوەندی بزووتنەوەی فەتح، دوایی ململانێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌یدا له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
عه‌باس لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا گوتیشی: "شەڕڤان ئەبو عەلا تەمەنی خۆی وەک خەباتکارێکی تۆکمە بە بەرگریکردن لە فەلەستین و دۆزی ئەو وڵاتە و گەلەکەی و بڕیارە نەتەوەیی سەربەخۆکەی بەسەر برد."
سەرۆکی فەلەستین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئەبو عەلا لە پێشەوە وەستابوو، لە گۆڕەپانەکانی کردار و خەباتی نەتەوەیی و لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا، هەر لە سەرەتاوه بەرگری لە دۆزی وڵاتەکەی و گەلەکەی دەکرد.
ئه‌بو عه‌لا، یەکەم سەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین (پەرلەمانی کاتی) و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئه‌و وڵاته بووه، هه‌روه‌ها دانوستانكارێكی سه‌ره‌كی فه‌له‌ستینی بوو له‌گه‌ل ئیسرائیل له رێككه‌وتنامه‌ی ئۆسلۆ.
قورەیع لە ساڵی 1937 لە شارۆچکەی ئەبو دیس لە قودس لە دایکبووە، لە ساڵی 1968 پەیوەندی بە بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی فەلەستین (فەتح)ەوە کردووە، لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوودا دامەزراوەی سامەد (کارگەکانی رۆڵەی شەهیدانی فەلەستین)ی لە بەیروت دامەزراندووە و پۆستی بەڕێوەبەری گشتی بەدەستەوە بوو.