له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌یه‌ك له ئاكرێ شه‌ڕه ته‌قه دروستده‌بێت و هاووڵاتییه‌ك بریندار ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌یه‌ك له ئاكرێ هاووڵاتییه‌ك بریندار ده‌كرێت و سێ تۆمه‌تباریش ده‌ستگیرده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (23ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، عیماد حسێن، گوته‌بێژی پۆلیسی ئاكرێ به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی (حه‌جی غه‌نی) به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروستبوو و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك برینداربوو.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ته‌قه‌یان له یه‌كدی كردووه، ئاموزای یه‌كتر بوونه. گوتیشی، "سێ تۆمه‌تباری رووداوه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكرێوه ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه به‌رده‌وامن."
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ كراوه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.