ئه‌مه‌ریكا: به‌هۆی سزاكانه‌وه مۆسكۆ رووبه‌ڕووی كورتهێنانی بودجه بووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌هیندستان رایگه‌یاند، سزاكانی سه‌ر رووسیا كاریگه‌ری زۆری كردووه‌ته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌و وڵاته.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (23ـی شوباتی 2023) ژا‌نێت یاڵن، وەزیری گەنجینەی ئەمه‌ریکا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نیرمالا سیتارامان، وەزیری دارایی هیندستان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرکردە داراییەکانی گرووپی 20 رایگەیاند، ئەو سزایانەی به‌سه‌ررووسیادا سه‌پێندراون لە دوای هێرشكردنه‌كه‌ی بۆ سەر ئۆکرانیا، "کاریگەرییەکی زۆر بەرچاو"یان لەسەر ئابووریی مۆسکۆ هەیە.
یاڵن، پێش کۆبوونەوەی گرووپی 20 لە هیندستان گوتی، "سزاکانمان کاریگەری نەرێنی بەرچاویان لەسەر رووسیا هەبووە، ئێستا مۆسكۆ بەدەست کورتهێنانی بودجەیەکی زۆرەوە دەناڵێنێت"
وەزیری گەنجینەی ئەمه‌ریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، واشنتۆن لە چەند مانگی داهاتوودا 10 ملیار دۆلار وەک هاوکاری پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکات، هەروەها سزاکانی سەر مۆسکۆش زیاد دەکات.
لە بەنگالۆری هیندستان، بڕیاره وەزیرانی دارایی گرووپی 20 و پارێزگارەکانی بانکی ناوەندی و سەرکردەکانی دیکە کۆمەڵێک پرسی پەیوەست بە دارایی کەشوهەوا تاوتوێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها کۆدەنگی لەسەر رێکخستنی دراوی دیجیتاڵی، پرسەکانی په‌یوه‌ست به باج و دارایی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن.