فرۆشی یاری Elden Ring گەیشتە 20 ملیۆن کۆپی و 1.2 ملیار دۆلاری کۆکردووەتەوە

K24 - هەولێر 

گەورەترین یاری 2022 توانی فرۆشەکەی بگەیەنێتە 20 ملیۆن کۆپی.

ستودیۆی FromSoftware لە هەژماری خۆی لە تویتەر و ئینستگرام پیرۆزبایی لە کارمەندان و گەیمەرانی دەکات، بەبۆنەی ئەوەی زیاتر لە 20 ملیۆن کۆپی لە یاری ئێڵدن رینگ فرۆشراوە.

 

ئێڵدن رینگ بەناوبانگترین و پڕ فرۆشترین ڤیدیۆ یاری چیڕۆکیی 2022ـە، لە دوو هەفتەی یەکەمی بڵاوبوونەوەی زیاتر لە 8 ملیۆن کۆپی لێفرۆشرا.

یارییەکە لە جۆری RPG و Soulsـە بە یارییەکی زه‌حمه‌ت دادەنرێت، ناتواندرێت بەشوه‌ی ئاسان و ئاسایی یارییەکە بکرێت.