پرۆژەیهكی ئاو له قهڵادزێ لە رۆژێكدا 31 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن دابیندەكات
K24 – ههولێر:
پرۆژەی ئاوی خاس لە شاری قەڵادزێ یەكێكە لە پرۆژە گەورەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە سوود لە ئاوی زێی بچووك وەردەگرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕینەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
بهگوێرهی راگهیهندراوی فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئەو پرۆژەیە لە یەك كاتژمێردا توانای بەرهەمهێنانی دوو ھەزار و 800 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە و ئێستاش رۆژانە 31 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ نزیكەی ٩٠ ھەزار هاوبەشی ئاو لە شاری قەڵادزێ دابیندەكات.
ئەو شوێنانەی لە شاری قەڵادزێ لێی سوودمەند دەبن، بریتین لە گەڕەكەكانی هەنارۆك، گوندی حەسار، شەهیدانی ئاشتی، فەرمانبەران، گربداخ، مامقاسمە، ناو بازاڕی شاری قەڵادزێ، هەوارەبەرزە، راپەڕین، ئاسۆس، سەرنێڵ، شەهیدان، خانەقا، بنقەڵات، كارەبا، جوتكانیان، لیواو، هەنارۆكی سەروو، دەروازەی شاری قەڵادزێ و چۆمخڕكە.
پرۆژەكە ساڵی 2013 تەواوكراوە و دوای ٢٥ ساڵ لە ئیشكردنی، بە مەبەستی دابینكردنی ھەزار و 400 مەتر سێجا ئاو لە یەك كاتژمێردا دەتواندرێت فراوانتربكرێت و بەوەش كۆی ئاوی بەرهەمهاتوو لە پرۆژەكەدا دەبێتە چوار ھەزار و 200 مەتر سێجا لە یەك كاتژمێردا.