دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌هۆی ده‌مه‌قاڵییه‌وه دواخرا
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێی نێوان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوتله جیاوازه‌كان، دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دواخستنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو راگه‌یاند، كه تایبه‌ت بوو به هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، به‌ر له‌وه‌ی دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت، له كافتریای باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌مه‌قاڵێی گه‌رم و ناكۆكی توند له نێوان په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و سیستمی سانت لیگۆ هاته ئاراوه.
به‌هۆی دروستبوونی ئه‌و گرژیانه‌ش، كێشه له نیسابی یاسایی ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو له دانیشتنه‌كه هاته‌ئاراوه و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ناچاربوو، دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه دوابخات.
پێشتر فەرمانگەی راگەیاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكردبوو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، (23ی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كاتژمێر 11 پێش نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات و ده‌نگ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك یاسا ده‌درێت.
بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنه‌كه كه دەستەی سەرۆکایەتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكردبووه‌وه، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاربوو گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بوو.