هاوشێوەکەی مەلا عەلی کەڵەک لە میسر دەستگیرکرا

K24 - هەولێر:

پیاوێکی میسری هاوشێوەی مەلا عەلی کەڵەک، دوای ئەوەی بنکەیەکی پزیشکی بۆ چارەسەری هاووڵاتیان دەکاتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیردەکرێت.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی میسر، ئەو پیاوە سەنتەرێکی بەناوی (ناوەندی الرحمە بۆ چارەسەری پزیشکی) کردووەتەوە و لە فەیسبووک بانگەشەی بۆ کردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، کە ئەو کەسە لە شاری سویز بنکە تەندروستییەکەی کردووەتەوە و بانگەشەی ئەوەی کردووە، چارەسەری نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەکات.

ئەو پیاوە پەیجێکی بەناوی بنکە تەندروستییەکەیەوە دروستکردووە و لە چەند پۆستێکدا لە فەیسبووک بە جلوبەرگی پزیشکییەوە دەرکەوتووە و نووسیویەتی "کۆمەڵێک خزمەتگوزاری پزیشکی و رەچەتەی پزیشکی لە بنکەکەمان بەردەستە".

دوای ئەوەی سەندیکای پزیشکان لە سویز رەتیان کردەوە، ئەو کەسە مۆڵەتی کارکردنی وەرگرتبێت یان بڕوانامەی پزیشکی هەبووبێت، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری تەندروستی لە سویز رێکاری یاساییان لەدژی گرتەبەر.