شه‌پۆلێكی سه‌رما یه‌ك ملیۆن ئه‌مه‌ریكی بێ كاره‌با ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئێكسیووس بڵاویكردووه‌ته‌وه، شه‌پۆلێكی سه‌رما 48 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكای گرتووه‌ته‌وه، كه كاریگه‌ری زۆر خراپی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا دروستكردووه.
ئه‌و پێگه‌یه راشیگه‌یاندووه، كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله وایكردووه، كاره‌با له‌سه‌ر یه‌ك ملیۆن كه‌س له 48 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بپچڕێت.
روونیشیكرده‌وه، شه‌پۆله‌كه له تۆپه‌ڵه هه‌وای سارد، به‌فربارین پێكهاتووه، كه وایكردووه كاره‌با له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بپچڕێت.
ئێكسیووس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هۆشداری ئه‌وه له ئه‌مه‌ریكا دراوه، كه له ناوچه‌كانی ویلایه‌تی ئۆریگۆن له باشووره‌وه تا سنووری كالیفۆرنیا له‌گه‌ڵ مه‌كسیك ده‌كه‌وێته‌به‌ر ئه‌و شه‌پۆله زستانه‌یه، كه له‌هه‌ندێ شوێن 27 سانتیمه‌تر به‌فرباریووه.