فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا تاووتوێی سه‌ردانه‌كه‌ی واشنتن یان كرد
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، جه‌ختیان له دروستكردنی میكانیزمێكی هاوبه‌ش كرده‌وه، بۆ به‌دواداچوونی ئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا.
رۆژی پێنجشه‌ممه، (23ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری، له‌گه‌ڵ ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كۆبووه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا باس له ئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیر و شانده‌كه‌ی بۆ واشنتن كرا، هه‌روه‌ها باس له دروستكردنی میكانیزمێكی هاوبه‌ش كرایه‌وه، تایبه‌ت به ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه.
سه‌حاف گوتیشی: "هه‌ردوولا تاووتوێی پرسی وه‌ستانی گفتوگۆ‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكایان كرد، هه‌روه‌ها باسیان له پێشنیازه‌كه‌ی به‌رازیل كردووه كه پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كردبوو، تایبه‌ت به شه‌ڕی ئۆكرانیا و رووسیا" .
پێشتریش له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی نێوان و عێراق و ئه‌مه‌ریكا، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا، دووپاتی ئه‌وه‌یان كردبووه‌وه، كه واشنتن ستایشی چاكسازییه ئابوورییه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات و پێیوایه عێراق له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی مێژوویی وه‌به‌رهێنانه.
هەروەها ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له پێشكه‌وتنه ئه‌رێنیانه ده‌كات، كه له په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحادی په‌یوه‌ست به بودجه‌ی فیدراڵ و یاسای نه‌وت گاز، پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیووه.
ئەوەش خرابووه‌ڕوو، هه‌ماهه‌نگی باڵا له بواره‌كانی ئابووری، گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی وزه و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا، ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان شاندی ئه‌مه‌ریكا و عێراق بوو.