یۆرگن كڵوپ گرێبه‌سته‌كه‌ی درێژ كرده‌وه
یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی هه‌واڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كڵوپی بڵاوكردۆته‌وه له پێناو پارێزگاریكردن له‌م راهێنه‌ره و سه‌ركردایه‌تیكردنی پرۆژه‌ی نوێی یانه‌كه.
كڵوپ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی واژووی له‌سه‌ر گرێبه‌سته نوێیه‌كه كرد كه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه، به‌مه‌ش راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی دۆرتمۆند تا هاوینی 2022 له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كڵوپ، لیڤه‌رپوول بڕیاریدا گرێبه‌ستی هه‌ریه‌كه له زیلكۆ بۆڤاتچ و پیته‌ر كراڤیزی یاریده‌ده‌رانی ئه‌م راهێنه‌ره نوێ بكاته‌وه.