سلێمانی.. له رووداوێكی هاتووچۆدا چوار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
له سنووری پارێزگای سلێمانی به‌هۆی رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆیه‌وه چوار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (24ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، نزیكه‌ی كاتژمێر 4:00ـی ئه‌مڕۆ لە چەمی تانجەرۆی سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی کێشا بە پیكئاپێكی جۆری نیسان و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، قوربانیه‌كان بریتین لە دوو برا و کوڕی یەکێک لە براکان و ئامۆزایەکیان. گوتیشی، ته‌رمی قوربانیان گه‌یشتوونه‌ته پزیشكی دادی پارێزگای سلێمانی.