حكومه‌تی عێراق نرخی نه‌وت له بودجه‌ی 2023 جێگیرده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هەفتەی داهاتوو حکومەتی عێراق نرخی نەوت لە پرۆژەیاسای بودجەی 2023 دیاریدەکات و په‌رله‌مانتارێكی عێراقیش ئاشكرایده‌كات، پێشبینی ده‌كه‌ن نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له پرۆژه‌یاسای بودجه له‌نێوان 55 بۆ 60 دۆلار بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (24ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، عه‌لی سه‌عدون ئه‌للامی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و گازی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا دیاری ده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌كۆبوونه‌وه‌ی سێشه‌ممه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 دیاری ده‌كرێت و واده‌ی ناردنی پرۆژه‌یاساكه‌ش بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
عه‌لی سه‌عدون ئه‌للامی رایگه‌یاندووه، پێشبینی ده‌كه‌ن نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه له پرۆژه‌یاسای 2023ـدا له نێوان 55 بۆ 60 دۆلار دیاریبكرێت.