رۆژئاوای كوردستان.. ئهو كهسانهی بههۆی بوومهلهرزهوه گیانیان لهدهستداوه و ئهندامی یهك خێزانن، پێكهوه بهخاك سپێردراون
K24 - ههولێر:
ئەو کەسانەی لە شارهدێی جندرێسی رۆژئاوای كوردستان بەهۆی بوومەلەرزەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەندامی یەک خێزانن، لە یەک گۆڕدا پێکەوە بەخاک سپێردراون.
لە شارەدێی جندرێس سەربە عەفرینی رۆژئاوای كوردستان، بەهۆی بوومەلەرزەکانی بەرەبەیانی شەشی شوبات، سەدان کەس گیانیان لەدەستدا، ئەو کەسانەشی ئەندامی یەک خێزانن و بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە، پێکەوە لە یەک گۆڕدا بە خاک سپێردراون.
بەگوێرەی ئامارهكانی روانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ و سهرچاوه رۆژنامهوانییهكانی سووریا، بەهۆی بوومەلەرزەکانی بەرەبەیانی شەشی شوبات، زیاتر لە 200 باڵەخانە لە جندرێس رووخاون و بەوهۆیەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.
دانیشتووانی جندرێس کە زۆرینەیان لە بوومەلەرزەکەدا کەسوکاریان لەدەستداوە، تەرمی ئازیزانیان لە گۆڕستانەکەی رۆژهەڵاتی شارەدێکە، بەخاک سپاردووە.
ئەو کەسانەشی ئەندامی یەک خێزان بوون و لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەتسداوە، تەرمەکانیان پێکەوە لە یەک گۆڕدا بەخاک سپێردراون.