حه‌لبووسی له‌باره‌ی 34ـەمین کۆنفرانسی پەرلەمانی عەرەبی: ئاسایشی خۆراك كاری له‌پێشینه‌مان ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی 34ـه‌مین كۆنفڕانسی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، ئاسایشی خۆراک کاری لە پێشینەیان دەبێت. گوتیشی، "پێویستە فەڵەستینییەکان دەوڵەتێکی سەربەخۆی خۆیان هەبێت."
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (25ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، بە بەشداریی 18 وڵاتی عەرەبی 34ـه‌مین کۆنفرانسی یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبی لە شاری بەغدا دەستی بەکارەکانی کرد.
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق کە سەرۆکایەتی ئەم خولەی یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبی دەکات، کارەکانی 34ـهه‌مین کۆنفرانسی یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبی لە بەغدا دەستپێکرد و بڕیاره بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە گوتاری کردنەوەی کۆنفرانسەکەدا، محەمەد حەلبووسی وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی بەشدار لە کۆنفرانسەکە، هاوکات ئاماژەی بە پرسەکانی رۆژەڤ و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.
سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق باسی لە قەیرانی مرۆیی لە ناوچەکە کرد و رایگەیاند، ئاسایشی خۆراک کاری لە پێشینەیان دەبێت.
حەلبووسی لە بارەی پرسی سووریاوە ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی بوومەکەرزەکانەوە سووریا بە رەوشێکی زۆر سەختدا تێپەڕ دەبێت و بۆ ئەمەش داوای کرد وڵاتانی عەرەبی هاوکاربن لە بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە و بڕیار لەسەر گەڕانەوەی رۆڵی سووریا بدەن.
سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی لەبارەی پرسی فەڵەستینەوە جارێکی دیکە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلی بۆسەر فەڵەستین رەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە فەڵەستینییەکان دەوڵەتێکی سەربەخۆی خۆیان هەبێت.