لە میسر 22 گۆڕ دۆزرانهوە کە مێژووەکەیان بۆ دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە
K24 - ههولێر:
لە پارێزگای ئەلمنیەی ناوەڕاستی میسر 22 گۆڕ دۆزرانەوە کە تەمەنیان زیاتر لە دوو هەزار ساڵە و مێژووەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغە جیاوازەکان.
وەزارەتی گەشتوگوزار و شوێنەوارە مێژووییەکانی میسر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، له پارێزگای ئهلمنیهی ناوهڕاستی ئهو وڵاته، سێ گۆڕی سەردەمی رۆمەکان، سێ گۆڕی سەردەمی فارسەکان و 16 گۆڕی سەردەمی بیزەنتییەکان و قیبتییەکان دۆزراونەتەوە كه تهمهنیان زیاتر له دوو ههزار ساڵه.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تیمێکی هاوبەش لە ئەنجوومەنی باڵای شوێنەوارە مێژووییەکان و زانکۆی بارسێلۆنا لە ناوچەی بەهنەسا لە پارێزگای ئەلمنیە ئهو گۆڕانهیان دۆزیوهتهوه.
ئهوهش خراوهتهڕوو، تیمەکە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی لە ناوچەکەدا بۆ دۆزینەوەی شوێنەوارە مێژووییەکان.
لەو هەڵکۆڵینانەی کە لەلایەن تیمە ناوخۆیی و بیانییەکان لە میسر ئەنجام دەدرێن، ئەو شوێنەوارە مێژووییانە دەدۆزرێنەوە کە مێژووەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر.