هەسەدە: بەهۆی بوومەلەرزە چالاکییە سەربازییەکانمان لە دژی تورکیا وەستاندووە

فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە
فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە

K24 – هەولێر

هەسەدە رایدەگەیەنێت، بەهۆی بوومەلەرزە چالاکییە سەربازییەکانیان لە دژی تورکیا وەستاندووە و ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە نیشانداوە، بەڵام داواکەیان رەتکراوەتەوە.

فەرھاد شامی بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکی ڤیدیۆیی رایگەیاند: بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات لە تورکیا و سووریا، چالاکییە سەربازییەکانمان لە دژی تورکیا وەستاندووە و ئامادەیی خۆمان نیشانداوە بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی باکووری کوردستان و ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سووریا، بەڵام داواکارییەکەمان لەلایەن رژێمی ئەسەد و ئۆپۆزسیۆنی سووریا و تورکیا رەتکراوەتەوە ".

گوتیشی: "لە دوای رووداوی بوومەلەرزەکە تورکیا 20 جار هێرشی کردووەتە سەرمان و لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتی کوژراون".