رووسیا هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ پۆڵه‌ندا راگرت
K24 - هه‌ولێر:
کۆمپانیای وزەی ئۆرلینی پۆڵەندی رایده‌گه‌یه‌نێت، له رووسیاوه هه‌نارده‌ی نه‌وت له رێگه‌ی بۆری دروجبا راگیرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی کۆمپانیای وزەی ئۆرلینی پۆڵەندی، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 25ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، له‌لایه‌ن رووسیاوه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆری دروجبا بۆ پۆڵه‌ندا راگیرا.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، نه‌وتی رووسیا پێویستییه‌كانی كۆمپانیای ئۆرلن به رێژه‌ی %10 دابینده‌كات.
رۆژی 20ی شوباتی2023 جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا له رێگه‌ی پۆڵه‌نداوه گه‌یشته ئۆكرانیا و له‌وێ له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا كۆبووه‌وه، پاشان گه‌ڕایه‌وه وارشۆ و له‌وێ گوتارێكی پێشكه‌شكرد.