به‌ختیار حاجی: له دیداری گه‌شتیاری عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌ك به هه‌رێمی كوردستان نه‌دراوه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، ره‌خنه‌ی له ئاماده‌كارانی شه‌شه‌مین دیداری گه‌شتیاری عێراق گرت كه هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به شوێنه گه‌شتیاری و شوێنه‌وارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌داوه و زمانی كوردیشیان له نووسینی تابلۆكاندا فه‌رامۆشكردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (25ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، به‌ختیار حاجی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌هۆی ئاماژه‌نه‌دان به شوێنه‌گه‌شتیاری و شوێنه‌وارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌كارنه‌هێنانی زمانی كوردی له تابۆكاندا، نامه‌ی ناڕه‌زایی ده‌گه‌یه‌نینه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق و ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری عێراقی.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا روونیكرده‌وه، له پرۆمۆی كردنه‌وه‌ی دیداره‌كه‌دا كه زۆربه‌ی ناوچه گه‌شتیاری و شوێنه‌وارییه‌كانی عێراق خرابوونه‌ڕوو، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌دراوه، هه‌روه‌ها له نووسینی تابلۆكانی پێشه‌نگای دیداره‌كه‌دا، ته‌نیا زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به‌كارهاتووه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه، كه زمانی كوردی به زمانی فه‌رمی وڵات له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بیدا ناساندووه.
به‌ختیار حاجی جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، به فه‌رمی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق و ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری عێراقی ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه له‌مه‌ودوا پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای مادده‌ی چواری ده‌ستووری عێراق، زمانی كوردیش له سه‌رجه‌م چالاكییه‌كان به‌كاربهێندرێت و فه‌رامۆشنه‌كرێت.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كێشه‌ی سه‌ردانیكردنی گه‌شتیارانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ختیار حاجی روونیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له كۆمپانیاكان هیچ تۆمارێكیان نییه و به‌بێ بوونی رێبه‌ری گه‌شتیاری شاره‌زا له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گه‌شتیار ده‌هێنن، هه‌ندێك كێشه درووستده‌بێت، بۆیه له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌تی فیدراڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه.