وه‌زیری رۆشنبیری عێراق بۆ كوردستان24: هیچ شوێنێكی جیهان له هه‌رێمی كوردستان جوانتر نییه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری رۆشنبیری عێراق جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی گه‌شتیاری، رۆشنبیری و شوێنه‌واریی و رایده‌گه‌یه‌نێت هیچ شوێنێكی جیهان له هه‌رێمی كوردستان جوانتر نییه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (25ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ئه‌حمه‌د فه‌كاك، وه‌زیری رۆشنبیری عێراق دوای به‌شداریكردنی له پێشنگایه‌كی تایبه‌ت به سرووشتی هه‌رێمی كوردستان له شه‌شه‌مین دیداری گه‌شتیاری عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، "ئايا هیچ شوێنێك له جیهان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان جوانتر بێت؟ له‌م وێنانه‌دا جوانی هه‌رێمی كوردستان ره‌نگی داوه‌ته‌وه، نه‌ك ته‌نیا له‌ڕووی گه‌شتیارییه‌وه، به‌ڵكو ده‌روونی، مرۆیی و سرووشته خولقێنه‌ره‌كه‌ی".
وه‌زیری رۆشنبیری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له نه‌ورۆز له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌شداری له كردنه‌وه‌ی ماڵی رۆشنبیری له شاری سلێمانیدا ده‌كه‌ن و له جه‌ژنی نه‌ورۆزیشدا له‌ناو سرووشتی جوان و ئاهه‌نگه جوانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌بن.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌حمه‌د فه‌كاك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ كه‌رتی گه‌شتیاری، رۆشنبیری و شوێنه‌واریی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (25ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، شه‌شه‌مین دیداری گه‌شتیاری عێراق به ئاماده‌بوونی شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد و له‌میانه‌یدا، شاندی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به یاوه‌ری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، پێشه‌نگایه‌كی تایبه‌ت و چه‌ندین دیداریان ئه‌نجامدا بۆ راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاران و كۆمپانیاكانی كه‌رتی گه‌شتیاری بۆ هه‌رێمی كوردستان.