ئومێد خۆشناو: له‌باره‌ی هه‌ردوو فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت تایبه‌ت به زمانی دایك كۆبووینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له‌باره‌ی زیادكردنی زمانی كوردی له‌سه‌ر تابلۆ بازرگانی و گشتییه‌كان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌باره‌ی هه‌ردوو فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت تایبه‌ت به زمانی دایك كۆبووینه‌وه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 25ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023) رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تمان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌ردوو بڕیاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه دوو فه‌رمان بوون تایبه‌ت به پارێزگاریكردن له زمانی دایك، كۆبووینه‌وه.
پارێزگاری هه‌ولیر ده‌شڵێت: "فه‌رمانه‌كه تایبه‌ته به نووسینی تابلۆ به زمانی كوردی، له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراو و فه‌رمانگه حكومی و ناحكومییه‌كان، هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت، كۆمپانیا و نوێنه‌رایه‌تی، كونسوڵگه‌ری وڵاتان و رێكخراوه بیانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌باره‌ت به هۆتێل و ریستۆرانته گه‌شتیارییه‌كانیش، تایبه‌ت به لیستی خواردن و رێبه‌ر، ده‌بێت به زمانی كوردی بن، ئێمه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، بڕیارماندا:
- به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به ئیجرائات بكه‌ین، ئێمه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌نین، تا 1- 4، بوار و ده‌رفه‌ت به خه‌ڵك ده‌درێت، گۆڕانكارییه‌كان له تابلۆكاندا بكه‌ن.
- دوای ئه‌و ماوه‌ی دیاریمانكردووه، ده‌ست به ئیجرائات ده‌كه‌ین، سه‌رپێچیكاران سزای پێبژاردنییان بۆ ده‌كرێت، یاخوود تیمه‌كانی شاره‌وانیی شوێنی سه‌رپێچیكاران داده‌خه‌ن.
- خاڵێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌و ناوه شازانه‌ی كه هه‌ن، رێككاری دیكه‌مان گرتووه‌ته‌به‌ر، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ناوه‌كان بگۆڕن، ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت.
- بیانییه‌كان ده‌بێت له‌رێگه‌ی ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه، كۆرسی زمانی كوردی وه‌ربگرن و فێری كوردی بكرێن.
دواجار پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: "ئه‌مه هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانییه، پێویسته خه‌ڵك به شانازییه‌وه به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا بكه‌ن، به‌شانازییه‌وه ئه‌وكاره بكه‌ن، چونكه پارێزگاریكردنه له رابردوو و ئاینده‌مان".
رۆژی سێشەممە (21ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایک، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو فەرمانی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی دایک دەرکرد.
له فه‌رمانی یه‌كه‌مدا هاتووه، لە پێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەک زمانی دایک، "بڕیارماندا بە راسپاردنی هه‌ردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە، بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن".
له فه‌رمانی دووه‌مدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گشت وه‌زاره‌ته‌كانی راسپاردووه پاڵپشت به یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە (6)ی 2014، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان، نووسینگە و نوێنەرایەتی و کونسوڵگەری وڵاتان، رێکخراوە بیانییەکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت.
هەروەها له بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه، لە ئۆتێل و شوێنە گەشتیاری و رێستورانتەکان، دەبێت گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت و لیستی خواردن و رێبەر و رێنماییەکان، بەزمانی کوردیش هەبێت.