بەشی دووەمی فیلمی I Am Legend لە بەرهەمهێناندایە

K24 - هەولێر:

ئاکیڤا گۆلدسمان نووسەری ئەو فیلمە دەڵێت چیڕۆکەکەی باسی دەیان ساڵ دوای کۆتایی بەشی یەکەم دەکات.

یەکێک لە بەناوبانگترین فیلمەکانی ئەکتەر Will Smith فیلمی دوای قیامەتی I Am Legndـە، ئەو فیلمە لە ساڵی 2007 بڵاوکرایەوە و توانی 585 ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی جیهان کۆبکاتەوە.

ماوەی چەند ساڵێکە ستودیۆی WB رووناکی سەوزی بۆ بەشی دووەم هەڵکردووە بەڵام تا ئەمساڵ کارەکانی بەرەپێشچوونی بەخۆوە نەبینیوە، لە چاوپێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ ماڵپه‌ڕی Deadline نوسەری بەشی یەکەم Akiva Goldsman رایگەیاند، دەقی بەشی دووەمی ئەو فیلمەی نووسیوە و چیڕۆکەکەی باسی دەیان ساڵ دوای کۆتایی ئەو فیلمە دەکات، ئەمجارە دەیەوێت ناوچەی جیاواز دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نیشان بدات وە چیڕۆکەکە لەسەر شاری نیویۆڕک دەبێت.

ئاکیڤا پشتراستیکردەوە کۆتاییە نهێنییەکەی بەشی یەکەم هەژمار ناکەن، کە کارەکتەری پاڵەوان ڤاکسینێک دەدۆزێتەوە، لەگەڵ کۆتایی ئاسایی فیلمەکە دەقی بەشی دووەمیان نوسیوە کە تا ئێستا ڤاکسین نەدۆزراوەتەوە.

هێشتا ئاشکرا نەکراوە کەی بەشی دووەم لە سینەماکان دەبینین، بەڵام گەر دەقەکە ئامادەبێت دەبێت ئەمساڵ وێنەگرتن دەستپێبکات لە 2024 لە سینەماکان ئەو فیلمە ببینین.