محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود: هیچ بیانوێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نییه
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان ته‌مه‌نی خۆی درێژكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌مساڵدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، له‌مباره‌یه‌وه محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود، رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بیانوێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نییه.
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود سه‌رۆكی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كورد شانازی پێوه ده‌كات، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، هیچ بیانوێك نییه كه نه‌توانرێت رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاریبكرێت، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن خۆیان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌پارێزن.
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌موو لایه‌ك ده‌ڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنین، به‌ڵام كه دێته سه‌ر كردار، زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نیین، گیروگرفت دروست ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت: "ئێستا هاتووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باسی پێكهاته‌كان ده‌كرێت، پێم باشه لێیانگه‌ڕێن 11 كورسی خۆیان هه‌یه و با خۆیان هه‌ڵیبژێرن".
سه‌رۆكی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی خۆیان له هه‌ڵبژاردن ده‌پارێزن، له‌وه ده‌ترسن كه خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ هه‌ڵبژاردن پێم باشه هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه‌یی بێت، لیژنه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت گۆڕانی به‌سه‌ردابێت.