ئیمانوێل ماكرۆن: بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی له ئۆكرانیا سه‌ردانی چین ده‌كه‌م
K24 – هەولێر:
سەرۆکی فەرەنسا بۆ تاووتوێکردنی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا و بەرقەرارکردنی ئاشتی، سەردانی چین دەکات.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، سەرەتای مانگی چوار بۆ گفتوگۆکرن لەگەڵ چین بە مەبەستی فشارخستنە سەر رووسیا بۆ وەستاندنی جەنگ لە دژی ئۆکرانیا، سەردانی چین دەکات.
ماکرۆن له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "بڕوام وایە، هەر شتێک بۆ بەدیهێنانی ئاشتی بێت باشە، بەڵام ئەم ئاشتییە تەنیا بە یەک رێگا دەبێت، ئەویش وەستانی رووسیایە لە دەستدرێژییەکان و کشانەوەی تەواوی هێزەکانییەتی لە خاکی ئۆکرانیا".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئۆکرانیا مافی خۆیەتی مەرجەکان بۆ ئاشتی دیاریبکات، بەشداریکردنی چین لە هەوڵەکانی بەدیهێنانی ئاشتی شتێکی زۆر باشە، بۆ ئه‌مه سەرەتای مانگی چوار سەردانی چین دەکەم و پێویسته هاوکارمان بێت بۆ فشارخستنە سەر رووسیا".
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.