70 سەرباز لە بۆرکینافاسۆ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ كوژران

چه‌كدارێكی بۆركینافاسۆ
چه‌كدارێكی بۆركینافاسۆ

K24 – هەولێر:

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە کوشتنی زیاتر لە 70 سەرباز لە بۆرکینافاسۆ راگەیاند.

رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە کوشتنی زیاتر لە 70 سەرباز و بریندارکردنی دەیان سەرباز و بارمتەگرتنی پێنج کەسی لە ئەستۆ گرت، كە لە بۆسەیەکی چەکدارەکانی بۆ سەر کاروانێکی سەربازی لە باکووری بورکینافاسۆ روویداوە.

رێکخراوەكە رایگەیاندووە، هێرشیان کردووەتە سەر کاروانێک کە هەوڵی پێشڕەویکردنی دەدا بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی له‌ کەنار دەریای ئاودلان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستیان بەسەر چەکه‌كاندا گرتووە و چەندین کیلۆمەتر لە بیابانەکاندا راوەدووی سەربازە پاشەکشەکراوەکانی گرتووە.

پێشتریش سەنتەر میر ئامیتی ئیسرائیلی بۆ زانیارییە هەواڵگرییەکان، راپۆرتێکی لەسەر پاشەکشەی چالاکییەکانی داعش لەساڵی 2022 دا بڵاوکردبووه‌وه‌ و تێیدا پاشەکشەی گەورە لە کردەوەکانی داعش دەبنیرێت.

بەپێی راپۆرتی سەنتەری میر ئامیت، داعش لەساڵی 2022 دا 2058 کردەی تیرۆرستی ئەنجامداوە، قوربانییەکانیش 6881 کوژرا و برینداربووە.

بەبەراورد بە ساڵی 2021 چالاکییە تیرۆرسیتییەکانی %24 و رێژەی قوربانیانیش %16 کەمیکردووە.