به ڤیدیۆ.. بانگدانی قه‌شه‌یه‌ك مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بانگدانی قه‌شه‌یه‌كی كاسۆلیكی له لوبنان، له كاتی به‌ربانگ، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
قه‌شه عه‌بدۆ ره‌عد، له كاتی ئاماده‌بوونی به‌ربانگ، له‌مانگی ره‌مه‌زان، له‌گه‌ڵ موسڵمانه شیعه مه‌زهه‌به‌كانی ئه‌و وڵاته، داوای لێده‌كرێت وتارێك پێشكه‌ش بكات، ئه‌و قه‌شه‌یه دوای وتاره‌كه، بانگی مه‌غریبیش ده‌خوێنێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی بانگدانه‌كه، ناڕه‌زایی كریستیانه كاسۆلیكییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا و قه‌شه‌كه ناچار بوو، پۆزش بۆ ئه‌م كاره‌ی بهێنێته‌وه‌و له روونكردنه‌وه‌یه‌ك داوای لێبوردن له گه‌وره‌كانی خۆی بكات.
قه‌شه‌كه له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، ده‌ڵێت: "من به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕوام پێی هه‌بێت و به‌بێ هیچ مه‌به‌ستێك و له خۆڕایی ئه‌و بانگه‌مداوه و هیچ مه‌به‌ستێكم نه‌بووه".
سه‌رچاوه: RT