رەنگی نوێی ئایفۆن 15 پڕۆ دزەی پێکرا

K24 - هەولێر:

ئایفۆن سێزدە پرۆ سەوز، چواردە پڕۆ مۆر و پازدە پڕۆش سوور دەبێت.

ماڵپه‌ڕی 9to5Mac رایگەیاند، بەپێی چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی کارگەکانی ئەپڵ بێت لە چین، پێشبینی دەکەن رەنگی نوێی ئایفۆنی ئەمساڵ سوور بێت

وێنەکان لە وێبسایەتی 4Chan بڵاوکراونەتەوە، رەنگی سوور لەسەر ئایفۆنە سێ کامێراکە بینراوە، تەنیا ئایفۆنە پڕۆیەکان سێ کامێران، واتە رەنگی نوێی ئایفۆنی پڕۆی ئەمساڵ سوور دەبێت.

پێشبینی دەکرێت لە پایزی ئەمساڵ ئایفۆن پازدە، پازدە پڵەس، پازدە پڕۆ و پڕۆ ماکس ئاشکرا بکرێن و بڵاوبکرێنەوە.