لەماوەی 24 کاتژمێر دوو ملیۆن کۆپی لەم یارییە نوێیە فرۆشرا

K24 - هەولێر: 

Sons of the Forest یارییەکی نوێی ژانرەی ترسناک و مانەوە لە ژیانە و پێشوازییەکی گەورەی لێکرا.

تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری بڵاوبوونەوەی یارییە نوێیەکەی ستودیۆی Endnight Games بەناوی Sons of The Forest توانی دوو ملیۆن کۆپی بفرۆشێت.

ئەم ستودیۆیە لە تویتەر سوپاسی گەیمەران دەکات و دەنوسن بەم زووانە بە ئەپدەیت و گۆڕانکاری زیاترەوە یارییەکە دەوڵەمەنتر دەکەن.

ئەمە بەشی دووەمی یاری The Forestـە، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە، بەشی دووەمی یارییەکی ترسناک و مانەوە لە ژیانە، گەیمەر وەکو کارەکتەرێک یاری دەکات بەتەنیا لە دورگەیەک دەمێنێتەوە، دەبێت خۆراک دروستبکات، ئاگر بکاتەوە وە هەوڵ بدات لە ژیاندا بمێنێتەوە کە دانشتوانەکەی بوونەوەری مەترسیدارن، یارییەکە دروستکردنی خانوو، بەلەم و کەلوپەلی تێدایە، بە کۆکردنەوەی کەرەستەی خاو و بنیاتنیانیان گەیمەر لە یارییەکە دەچێتە پێش.

یارییەکە ئێستا تەنیا لەسەر PC بەردەستە، لەم ڤیدیۆیە یارییەکە ببینن.