یارییە نوێیەکەی هاری پۆتەر 12 ملیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە و 850 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە

K24 - هەولێر:

تەنیا لە دوو هەفتەی بڵاوبوونەوەی یاری Hogwarts Legacy ریکۆردی یارییەکانی WB Games دەشکێنێت.

کۆمپانیای Warner Bros. Games رایگەیاند نوێترین یارییان Hogwarts Legacy  بە دوو هەفتەی بڵاوبوونەوەی زیاتر لە 12 ملیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە، توانیویانە 850 ملیۆن دۆلار داهات کۆکەنەوە.

ئەم یارییە لە جۆری جیهانی کراوە و RPGـە لەسەر PS5، Xbox Series و PC بڵاوکرایەوە، ستودیۆی ئەڤەلانچ دەڵێن تا ئێستا 280 ملیۆن کاتژمێر یاری کراوە.

هاگۆورتس لێگەسی لە جیهانی یاری هاری پۆتەر چیرۆکەکەی سەرچاوەی گرتووە، هەرچەندە باسی کارەکتەری هاری پۆتەر ناکات چونکە باسی سەد ساڵ بەر لە رووداوەکانی کتێب و فیلمەکانی هاری پۆتەر دەکات، بەڵام قەڵاکەی هاگۆورتسی تێدایە و گەیمەر وەکو قوتابییەکی نوێی ئەو قوتابخانە جادووییە دەست بە یارییەکە دەکات.