ناوچەی دورگەکە بۆ یارییە نوێیەکەی رێزەدنت ئیڤڵ دەگەڕێتەوە

K24 - هەولێر: 

ناوچەی دورگەکە بە کەشوهەواو، لۆکەیشنێکی جەنگی بۆ یاری Resident Evil 4 دەگەڕێتەوە.

کۆمپانیای کاپکۆم لە ئیڤێنتی State of Playـی پلەیستەیشن، سێیەم ترەیلەری یاری رێزەدنت ئیڤڵ فۆری بڵاوکردەوە، یاریکردن بە لیۆن و ئاشڵی نیشان دەدات.

لە بەشێکی ترەیلەرەکە هەندێک دیمەنی ناوچەی دورگەکە نیشان دەدات، لە ڤێرژنی کۆنی یارییەکە هەبووە، لەو ڤێرژنە نوێیەش هەمان دیزاین و لۆکەیشن و کەشە جەنگییەکەی ماوە.

یاری رێزەدنت ئیڤڵ فۆر یارییەکی دووبارە دروستکراوەی هەمان ناونیشانە، کۆمپانیای کاپکۆم ئەو یارییەی لە 2005 لەسەر PS2 بڵاوکردەوە توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت، ئێستا ئەو یارییە بۆ جارێکی دیکە بە گرافیکی تازەی PS5 و Xbox Series دروستکراوەتەوە بڕیارە لە مانگی 24ـی سێ بڵاوبکرێتەوە