پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ناسنامه‌ی ته‌قه‌كه‌رێكی داڵاس ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له كاتی خۆپیشاندانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ره‌شپێست له داڵاس، به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر كوشتنی دوو هاووڵاتی ره‌شپێستی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن پۆلیس، دوو ته‌قه‌كه‌ره، 5 ئه‌فسه‌ری پۆلیس ده‌كوژن و 7ی دیكه‌ش بریندار ده‌كه‌ن.
پۆلیسی داڵاس، ناسنامه‌ی یه‌كێك له بكوژه‌كانی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ته‌قه‌كه‌ره‌كه ناوی میكا خافێر جۆنسۆنه و ته‌مه‌نی 25 ساڵه، له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا، خۆی له‌یه‌كێك له شوێنه به‌رزه‌كان حه‌شارداوه و ته‌قه‌ی له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی پۆلیس كردووه، كه بۆ چاودێری خۆپیشاندانه‌كه له شوێنه‌كه بوونه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قه‌كه‌ره‌كه به‌ر له كوژرانی، له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا به به‌رپرسانی پۆلیسی راگه‌یاندووه، ئه‌و نیگه‌رانه له ژیانی ره‌شپێستانی ئه‌مه‌ریكا و ویستوویه‌تی تۆڵه‌ی كوژرانی دوو ره‌شپێسته‌كه بكاته‌وه و چه‌ند پۆلیسێكی سپی پێست بكوژێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی داڵاس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌ر له كوژرانی ته‌قه‌كه‌ره‌كه له‌لایه‌ن رۆبۆتێكی پۆلیس، چه‌ند جارێك داوای لێكراوه خۆی راده‌ست بكات، به‌ڵام میكا خافێر جۆنسۆن ره‌تیكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قه‌كه‌ره‌كه، تا مانگی نیسان/ ئه‌پریڵی 2015، خزمه‌تی سه‌ربازی كردووه و راهێنانی له‌سه‌ر چه‌ندین جۆره چه‌كی جیاواز كردووه.