سی ئای ئه‌ی: ئێران به‌نیازی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نییه
K24 - هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا رایگه‌یاند، باوه‌ڕم ناکەم سه‌ركردایه‌تی ئێران بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی دابێت.
ویلیا‌م بێرنس، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ( CIA)ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (26ی شوباتی 2023)، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "CBS" دا گوتی: باوه‌ڕمان بەوە نییە كه رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی دابێت.
چه‌ندین جار ئەمەریکا رایگەیاندووە، کە رێگە نادات ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
لە مانگی تەممووزی ساڵی رابردوودا، بێرنس رایگەیاندبوو، دوای کشانەوەی له رێككه‌وتنی 5+1، ئێران دەرفەتی ئەوەی هەبووە کە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، ئەو پێکهاتانەی پێویستن بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.
هاوكات یەکشەممەی ڕابردوو، بلومبێرگ بە پشت بەستن بە زانیاری دیپلۆماتکارە پلە باڵاکان، بابەتێکی بڵاوکردەوە رایگه‌یاندبوو، پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بوونی یۆرانیۆمی پیتێنراویان لە ئێران تا ڕێژەی 84% دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌م رێژه‌یه‌ش بەسە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بێهروز کەمالوەندی، گوتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بۆ ئاژانسی هەواڵی فارس، گوتبووی: جێگای داخە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئه‌تۆمی، وه‌ك ئامرازێكی سیاسی به‌كارده‌هێنرێت بۆ گوشار خستنه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران."