ئێمباپێ به‌ رۆیشتنی مێسی و نێیمار له‌ پاریس دڵخۆشه‌

مێسی له‌ نێوان مباپێ و نێیمار
مێسی له‌ نێوان مباپێ و نێیمار

بەپێی سەرچاوەکان، کیلیان ئێمباپێ دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی رۆیشتنی مێسی و نێیمار لە پاریس سانجێرمان هەست بە ئاسوودەیی دەکات.

تۆڕی لێ تێن سپۆرتی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ئێمباپێ دڵخۆشە بە دەنگۆی رۆیشتنی مێسی و نێیمار لە ریزەکانی پاریس سانجێرمان بەهۆی ئەوەی لە ژووری جلگۆڕینی پاریس سانجێرمان دەبێتە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە، بەتایبەت لە کاتێکدا هێشتا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ نێیمار نییە.

سەرچاوە فەرەنسیەکە ئاماژەی بەوەش کردووە ئەگەر ئەم دووانەیە لە سانجێرمان بڕۆن، ئێمباپێ دەبێتە سەرکردە و دەتوانێت بە ئاسانی بە تەنیا رێنمایی بە هاوڕێیه‌کانی بدات.

جگە لەوەش ئێمباپێ دەیەوێت دەسەڵاتەکانی بۆ گرێبەستە نوێیەکانی پاریس بەکار بهێنێت بۆ پڕکردنەوەی شوێنی مێسی و نێیمار.

ئەمە لە کاتێکدایە مێسی لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و پاریس سانجێرمانیش هەوڵدەدات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە. له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ نێیمار له‌ ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌ ته‌مه‌نی بووه‌ 31 ساڵ په‌یوه‌سته‌ به‌ گرێبه‌ستێك به‌ مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ تا 2027، به‌ڵام ده‌نگۆیه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ ئه‌و یاریزانه‌ پێش كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ پاریس بڕوات.