یارییەکی نوێ و بەناوبانگ بەخۆڕایی لەسەر ئێکسبۆکس بەردەست دەبێت

K24 - هەولێر:

یاری Wo Long: Fallen Dynasty لەلایەن ستودیۆی Team Ninja بەرهەمدێت و لە سێی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت.

یاری چاوەڕوانکراوی وڵۆنگ فۆڵن داینەستی لە رۆژی یەکەمی بڵاوبوونەوەی لە سێی ئادار لەسەر خزمەتگوزاری گەیمپاسی ئێکسبۆکس بەردەست دەبێت.

ئەو یارییە لەلایەن پەرەپێدەرانی یاری Nioh بەرهەمدێت، بۆیەش پێشبینی هەمان ستایڵی شەڕکردن و چیڕۆکی مێتاهیومن بکەن.

ستایڵی یارییەکە RPGـە و لەسەر ئەفسانەی چینی دروستکراوە، چیڕۆکێکی فانتاسی تاریک و ئەکشنی دەبێت، باسی ساڵی 184ـی زایینی دەکات کاتێک لە خاکی مەملەکەتی چین ئیمپراتۆریەتی خراپەکاری ناوچەکەیان داگیرکردووە، وەکو پاڵەوانی یارییەکە دەبێت ناوچەکە لە هەموو جۆرە هێرشێک پاکبکەیتەوە.

یارییەکە جگە لە ئێکسبۆکس لەسەر پلەیستەیشن و PC لە سێی ئادار بڵاودەکرێتەوە، لەم ترەیلەرە زیاتر یارییەکە بناسن.