وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: به‌نێوه‌ندگیری عێراق گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سعوودیه ده‌ستپێده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ل سعوودیه، نیشاندا.
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان رایگه‌یاند، تاران ئاماده‌ی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ ریاز.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاند، ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و ریاز، سوودی بۆ هه‌ردوو لا و ناوچه‌كه‌ش ده‌بێت.
عه‌بدوڵڵاهیان گوتی: "ئێمه وای ده‌بینین كه ئاساییی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه بۆ هه‌ردوولا و ناوچه‌كه باش ده‌بێت، تاران پێشوازی له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ریاز دا ده‌كات".
ده‌شڵێت: "له پێنج گه‌ڕی رابردووی گفتوگۆكانی نێوان سعوودیه و ریاز، به‌هاوكاری و نێوه‌ندگیری عێراق، ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتنی باش به‌ده‌ستهاتووه، له ئێستاشدا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پلانێكین بۆ به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕێكی نوێی گفتوگۆكان".